Skip to content
Back to list

Newsroom ·

ئامادەکاریەکان بۆ کردنەوەی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب (SulyBook)

ئامادەکاریەکان بۆ کردنەوەی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب (SulyBook)

ئامادەکاریەکان بۆ کردنەوەی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب (SulyBook)

ئامادەکاریەکان بۆ کردنەوەی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب(SulyBook)

پاش زنجیرەیەک دیدار وسەردانی بەرێوەبەری گشتی پێشانگا وتیمی پێشانگا بۆلای ژمارەیەک لە ناوەند ودەزگای چاپ و وەشانخانەکانی شاری سلێمانی وکوردستان و چەند کەسایەتی وڕۆشنبیر و ژمارەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەتیایدا بە وردی تیشک خرایە سەر کەم و کوڕیەکان لە ساڵانی ڕابردو و گوێگرتن لە رەخنە و پێشنیارەکانیان ئێوارەی ڕۆژی 24/8/2022 لە کۆبونەوەیەکی فراوان لەلایەن بەڕێوەبەری پێشانگاوە ڕێکخرا بە ئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن وچاپ و بڵاوکردنەوەی سەربە وەزارەتی ڕۆشببیری ونوێنەری بەڕێز وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی و بەرپرس وسەرۆکی چەندین ناوەندی چاپ وپەخش ودەزگا و کەسایەتی کتێب دۆست وڕۆشنبیر. پاش تاوتوێ کردن وخستەبەرباسی رۆڵی پێشانگای کتێب لەساڵانی رابردودا لەپێشخستنی کایەی کولتوری و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی وکوردستادا، هەڵسەنگاندن بۆ خولەکانی ڕابردو کرا و بە وردی تیشک خرایە سەر خاڵە ئەرێنی ونەرێنیەکانی خولەکانی پێشو و جەخت کرایەوە لەسە ئەوەی کە پێویستە هەمو لایەنەکان بەگیانی تیم وهاوکاری کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی خاڵە لاوازەکانی ڕابردو لەخولەکانی داهاتودا، بەڕێوەبەر وتیمی سەرپەرشتیاری پێشانگا لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنیان دا کە کاری جدی بکەن بۆ کەمکردنەوەی کەمو کوڕی وکەلێنە ئیداریەکان. لای خۆیانەوە نوێنەری وەزیری رۆشنبیری وبەڕێوەبەرانی گشتی وبەرپرسان ونوێنەرانی دەزگا وناوەندە بەشداربوەکان بەڵێنیان دا کە بۆ ئەمساڵ و خولەکانی داهاتو دەسبار و هاوکاری تیمی پێشنگا بن بە مەبەستی هەرچی زیاتر پێشخستنی پێشانگاکە و لەکۆتایدا بە واژۆکردنی کۆنوسێک کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات کە لەچەند خاڵێک پێک هاتون لەوانەش پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان بەڕاوێژی ئامادەبوان و داواکردن لە دام و دەزگا میریەکان بۆ هاوکاری زیاتری پێشانگا وهەوڵدان بۆ بەشداری زۆرترین ناوەندی چاپ وکتێبخانە وبڵاوکاری جیهانی لەپێشانگای نێودەوڵتی سلێمانی بۆ کتێب کە بڕیارە ئەمساڵ لە بەرواری 17/11/2022 بۆ 26/11/2022 بەڕێوە بچێ.

NewsroomSee more