Newsroom ·
سەردانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
سەردانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب

ئەمڕۆ 11/6/2022 حەسەن ڕەحیم احمد ( بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی) سەردانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ( پارێزگاری سلێمانی ) یان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداریان کردەوە لە هەنگاوی ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی هەوڵ و ماندوبونەکانی بەرز نرخاند و دوپاتی کردوە کە پشتیوان و هاوکاری ئەو جۆرە پڕۆژانە دەبێت، بەتایبەت پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کە خزمەتە بە نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری و سێکتەری ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی.
NewsroomSee more
