Newsroom ·
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی کشتوکاڵی سلێمانی
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی کشتوکاڵی سلێمانی

سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی کشتوکاڵی سلێمانی.. بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەرێز ( حسن رحیم) و بەرێوەبەری پەیوەندییەکان بەرێز ( د. شەوقی عمر) هاورێ لەگەڵ راوێژکاری کشتوکاڵی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێز ( وەسفی خەلیل) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانییان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ڕێکخستنی سێيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کە بڕیارە لە 7 بۆ 9/10 لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای اطلس الاصيلەوە ڕێکبخرێت.. لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بەرێز ( شاڵاو جمال) پێشوازی کران و ئامادەیی هەمو جۆرە هەماهەنگیی و هاوکارییەک لەلایەن بەرێزیانەوە بۆ سەرکەوتنی ئەم پێشانگا نێودەوڵەتیە لە پێناو بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ بە ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی درا..
