Newsroom ·
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازی لە سلێمانی
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازی لە سلێمانی

سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازی لە سلێمانی.. بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەرێز ( حسن رحیم) هاورێ لەگەڵ بەرێوەبەری پەیوەندییەکان بەرێز ( د. شەوقی عمر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازیی سلێمانییان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ڕێکخستنی سێيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کە بڕیارە لە 7 بۆ 9/10 لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای اطلس الاصيلەوە ڕێکبخرێت.. لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی سلێمانی, پێشوازی کران و ئامادەیی هەمو جۆرە هەماهەنگیی و هاوکارییەک لەلایەن بەرێزیانەوە بۆ سەرکەوتنی ئەم پێشانگا نێودەوڵەتیە لە پێناو بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ بە ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی درا..
NewsroomSee more
