Newsroom ·
سەردانیکردنی وەزيری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو
سەردانیکردنی وەزيری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو

سەردانیکردنی وەزيری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.. لەمڕۆدا رۆژی پێنجشەممە ٤/١٤ بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز ( حسن رحيم ) هاوڕێ لەگەڵ ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی بەڕێز ( وەسفی خەليل ) سەردانی بەڕێزوەزيری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاتو ( بێگەرد تاڵەبانی ) يان کرد لە شاری هەولێر .. لە م سەردانەدا تاووتوێ و چۆنێتی هەماهەنگی کردن لە پێناو ئەنجامدان و ڕێکخستنی سێيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆکشتوکاڵ و پيشەسازی خۆراک باس کرا کە بڕيارە لە 7 بۆ 9/10 لە لايەن کۆمپانيای ( اطلس الاصيل ) ەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێکبخرێت.. وێڕای دەستخۆشی بەڕیز وەزيری کشتوکاڵ بەڵێنی هەمو جۆرە پشتگيریەکی دا و ئەم جۆرە هەنگاوانەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ ...
