Skip to content
Back to list

Newsroom ·

سەردانی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای اطلس الاصيل و ویراپاژ بۆ پارێزگاری سلێمانی

سەردانی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای اطلس الاصيل و ویراپاژ بۆ پارێزگاری سلێمانی

سەردانی  بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای اطلس الاصيل و ویراپاژ بۆ پارێزگاری سلێمانی

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز (حسن رحیم احمد) هاوڕێ لەگەڵ مسعود رجبزادە بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ویراپاژ) بۆ کاری ڕێکخستنی پێشانگای نێودەوڵەتی و کۆنفرانس ، سەردانی بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی یان کرد و باسی کردنەوەی پێشانگایەکی بیناسازی و کەرەستەی بیناسازی سەردەمیانە کرا لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە بڕیارە لە بەرواری ٢٧بۆ ٣٠ / ٩ / ی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت ، شایانی باسە جەنابی پارێزگار پشتیوانی خۆی بۆ ئەو پێشانگایە دەربڕی و هیوای خواست ڕۆڵی هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی ، هەروەها ئاماژەی بە چەندین پرۆژەی نیشتەجێبون کرد کە لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و ئەم پێشانگایەی بە پێویست زانی لەم کاتەدا .

NewsroomSee more