Newsroom ·
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی رێکەوتننامەی رێکخستنی پێشانگای لەگەڵ پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەهان واژۆ دەکات.
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی رێکەوتننامەی رێکخستنی پێشانگای لەگەڵ پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەهان واژۆ دەکات.

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێکەوتننامەی ڕێکخستنی پێشانگای لەگەڵ پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەھان واژۆ دەکات.
بە بەشداری بەڕێوەبەرانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەھان، رێککەوتننامەی ھاوبەشی رێکخستنی پێشانگای ھەمەجۆری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی واژۆ کرا.
بەپێی ئەم رێکەوتننامەیە، پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەھان، وەک رێکخەری تایبەتیی، بەرپرسیارەتی ڕێکخستنی ھەندێ لە پێشانگاکانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئەستۆگرت.
بەڕێز حەسەن رەحیم احمد، بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، لەم مەراسیمەدا وتی: واژۆکردنی رێکەوتننامە لەگەڵ پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەھان گرنگی تایبەتی ھەیە.
رێکخەری پێشانگای نێودوڵەتی سلێمانی وتیشی: ئەم رێکەوتنە دەروازەیەکە بۆ فراوانکردنی بازنەی ھاوکاری و بووژاندنەوەی ئابووری نێوان چالاکانی ئابووری ھەر دوو پارێزگاکە.
ھەروەھا دکتۆر عەلیرەزا مورتەزەوی، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرانی پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەھان لە مەراسیمی واژۆکردنی ئەم رێکەوتننامەیەدا وتی: پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەھان بە مەبەستی رەخساندنی ھەلومەرجی گونجاو بۆ ناساندن و ھەناردەکردنی کاڵا و شمەک و بەرھەمەکانی ئێران بۆ وڵاتان، بەرپرسیارەتی رێکخستنی ھەندێ پێشانگای لە سلێمانی لە ئەستۆگرت.
