Skip to content
Back to list

Newsroom ·

واژۆکردنی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

واژۆکردنی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

واژۆکردنی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

رۆژی شەممە ڕێکەوتی 11 / 2021 بەئامادەبوونی بەڕێز شەوقی عومەر مەحموود بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و کارگێڕی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و دکتۆر ئەحمەد نوێنەری زانکۆی گەشەپێدان واژۆی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان کرد.

بە پێی رێککەوتننامەکە هەردوولا هەنگاوی کردەیی دەنێن بەئاراستەی بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ئەکادیمی و مەیدانی.

هەروەها رێککەوتننامەکە چەند تەوەرێکی جیاواز لە هاوکاری لەخۆدەگرێت لەبوارەکانی تەرخانکردنی بودجە بۆ دابینکردنی کتێب بۆ کتێبخانەی زانکۆی ناوبراو و ئاسانکاری دابینکردنی شوێنی وانەوتنەوەی مەیدانی لەلایەن پێشانگاوە.

هەروەها بڕیارە کۆمپانیای اطلس الاصیل رێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەبواری ڕاهێنانی مەیدانیدا هاوکاری زانکۆی گەشەپێدان بکات بەمەبەستی پێشکەشکردنی ئەزموونی پراکتیکی بە قوتابیان و توێژەرانی زانکۆ.

شایانی باسە کە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ڕێکدەخات و بەوەش رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێ لە دەوڵەمەندکردنی زانکۆکان و کایەی ئەکادیمی کوردستان دەکات.

NewsroomSee more