Newsroom ·
سەردانی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا و عێراق بۆ پێشانگا.
سەردانی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا و عێراق بۆ پێشانگا.

سەرۆکی نوێی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا و عێراق سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی یان کرد.
ڕۆژی سێشەممە 2/11/2021
وەفدی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا و عێراق سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی یان کرد و لەنزیکەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الأصیل (بەڕێز حسن ڕحیم ) دانیشتن و باس لە گرنگیەکانی پێشانگا کرا و بڕیارە بۆ ساڵی نوێی 2022 پێشانگایەکی تورکی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێتەوە .
رئبەر هاشم وغلو، سەرۆکی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا رایگەیاند ئێمە وەک ستافی نوێ دەمانەوێت پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان بازرگانان و خاوەن کارگەکان لەشاری سلێمانی دروست بکەین لەڕێگەی کۆنفرانس و پێشانگاوە .
ئاماژەی بەوەشکردن کە بازرگانان و خاوەنکارانی تورکیا ئامادەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان، ڕاشیگەیاند کە وەک دەستەی نوێی سەندیکا کاردەکەین بۆ ئەنجامدانی چەندین کۆنفرانس و پێشانگای جیاواز بانگهێشتکردنی بازرگانان تا لەنزیکەوە ئاشنابن بەکارەکانی ووڵاتی تورکیا .
