Newsroom ·
دووەمین دیداری ئابوری و بازرگانی
دووەمین دیداری ئابوری و بازرگانی

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان و بازرگانان و میوانان دووەمین دیداری ئابوری و بازرگانی تایبەت بە کارگە لە کارکەوتوەکان لە کۆتارۆژی پێشانگای پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی رێکخرا..
لە دووەمین دیداری ئابوری و بازرگانی باس لە ئامانجی رێکخستنی دیدار کرا و چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە رێپۆرتاژێکی ڤیدیۆییدا بۆ ئامادەبوان نمایشکرا کە بەشی میدیای کۆمپانیا ئامادەیان کردبو.
دواتر سێ پانێلی جیاواز لە ( پانێلی زانستی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و ئەکادیمیاکانەوە پێشکەش کرا و پانێلی خاوەن کارگەکان و پانێلی بەرپرسانی میری کە گفت و گۆیەکی راستەوخۆی لە نێوان بەرێزیان و خاوەن کار و کارگەکان تیا ئەنجامدرا...
دواتر تابلۆی ڕێزلێنانی کۆمپانیای اطلس الاصيل پێشکەش بە میوانانی پانێل کرا و لە ئێوارە خوانێکی تایبەتدا میوانداری ئامادەبوانی دوەمین دیداری ئابوری و بازرگانی کرا..
جێی ئاماژەیە سپۆنسەری دوەمین دیداری ئابوری و بازرگانی ( بەشی بازرگانی کۆمپانیای اطلس الاصيل و کۆمپانیای پایۆنێر و سان کۆفێ) بون
