Newsroom ·
سەردانی گەورەترین کارگەی بەروبومی خۆراکی لە عێراق.
سەردانی گەورەترین کارگەی بەروبومی خۆراکی لە عێراق.

سەردانی گەورەترین کارگەی بەروبومی خۆراکی لە عێراق. ڕۆژی شەممە 5/22 بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل بەرێز ( حسن رحیم ) هاوڕێ لەگەڵ بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەرێز ( شەوقی عمر ) لە کاتی سەردانیان بۆ پارێزگای دیالە سەردانی گەورەترین کارگەی وەبەرهێنانی نیشتمانی بەروبومی خۆراکی ( ڕۆن _زەیت_ شەکر) کرد کە بە پێشکەوتوترین کارگە دادەنرێت لە عێراق. لەگەڵ هیوای سەرکەوتن و خۆشحاڵی لە بونی کارگەی نیشتمانی تیمی پێشانگا بانگهێشتی کارگەی ناوبراویان کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتمانی لە سلێمانی . هەروەها بڕیار لەسەر کردنەوەی دەروازەی کاری بازرگانی درا لەگەڵ کۆمپانیای اطلس الاصيل بە براند و بەرهەمی نیشتمانی.. شایەنی باسە لەلایەن بەڕێزان : بەڕێوەبەری بازاڕسازی کۆمپانیای الإتحاد بەڕێز ( فضل مؤيد) و بەڕێوەبەری فرۆش بەڕێز ( علی کریم ) پێشوازییان لێکرا و بەڵێنیان دا بەگرنگیەوە لە بانگهێشتی پێشانگای پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتمانی بڕوانن و کاری بازرگانیش لەگەڵ کۆمپانیای اطلس الاصيل بەهەند وەربگرن..
