Newsroom ·
سەردانیکردنی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان
سەردانیکردنی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان

سەردانیکردنی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان
ڕۆژی دووشەممە 2021/5/10 ی بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز حسن ڕحیم هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن بەڕێز مەروان حمە خورشید سەردانی بەڕێز یاسین محمود رشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستانیان کرد .
لەوسەردانەدا باس لە ڕۆڵ و گرنگی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرا و "پێشانگای پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتیمانی" تەوەری گرنگی گفتوگۆکان بوو کە بۆ یەکەم جارە Made in IRAQ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە .
بەڕێزیان وەک سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەران بەڵێنی هەر جۆرە هاوکاریەکیان دا لە پێناو بوژانەوەی ئابوری وڵات و برەودان بە بەرهەمە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکان
NewsroomSee more
