Newsroom ·
دیداری بەهار بۆ بازرگانان ڕێکخرا
دیداری بەهار بۆ بازرگانان ڕێکخرا

دیداری بەهار بۆ بازرگانان ڕێکخرا..
ڕۆژی شەممە 2021/3/6 کۆمپانیای اطلس الأصیل دیداری بەهار وەک دیدارێکی ڕاوێژکاری بۆ بەڕێزان لە بازرگانان ،خاوەن کۆمپانیاکان ، خاوەنکاران ، بە ئامادەبوونی سەرۆک و هەندێک لە ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکخست
لە دیداری بەهاردا چەندین بابەتی گرنگ لە بواری بازرگانی و ڕاوێژکاری و بازاڕسازی و بوژاندنەوەی ئابوری پێشکەش بە ئامادەبوان کرا و نوێنەری زانکۆی ئەمریکی و بەڕێوەبەری ئەمریکان کۆرنەری سلێمانی لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی دیدارەکە بوون و وتەیەکیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
جێی ئاماژەیە بازرگانان قسە و پێشنیارەکانیان لە دیدارەکە باسکرد و لە کۆتایدا بەڕێوەبەری کۆمپانیا و پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز حسن ڕەحیم کۆتا قسەی دیداری بەهاری پێشکەش کرد و وەڵامی کۆی پرسیارەکانی میوانانی دیداری بەخۆشحاڵییەوە دایەوە
دواتر ئێوارە خوانێکی تایبەت پێشکەش بە ئامادەبوانی دیدار کرا .
