Newsroom ·
دووەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی
دووەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی

مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە دووەمین پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە پێی مۆڵەتی دەستەی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران لە 25 تا 29 ی 2021/5 لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
شوشتەری ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای پێشانگا هەمیشەییە نێودەوڵەتییەکانی باشوری ئازەربایجانی غەربی ڕێکخەری ئەم پێشانگایە دەبێت و بانگهێشتی کۆمپانیا بەناوبانگ و باوەڕپێکراوە ئێرانیەکانی کرد تا بەشداری ئەم پێشانگایە بکەن ، خوازیاران دەتوانن بە مەبەستی بەشداری کردن پەیوەندی بە کۆمپانیای ناوبراوەوە بکەن
NewsroomSee more
