Newsroom ·
شاندێکی یەکێتی ژورە بازرگانیەکانی عێراق سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد
شاندێکی یەکێتی ژورە بازرگانیەکانی عێراق سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بەڕێز (عبدالرزاق الزهیري) و شاندێکی یاوەری سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد . لە لایەن بەڕێزان (حسن رحیم) بەڕێوەبەری پێشانگا و (شەوقی عمر) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان بە گەرمی پێشوازیان لێکرا . لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆی تایبەت لەسەر گرنگیدان بە پێشانگا و شێوازی کردنەوەی پێشانگاکان کرا ، سەرۆکی ژورە بازرگانییەکانی عێراق ئامادەیی کردارییان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و کارئاسانی کردنەوەی پێشانگاکان و هاندانی کۆمپانیا و بازرگانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ بەشداریکردنی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە سلێمانی. بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز (حسن ڕحیم) وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە و سوپاسکردنیان ، پێگەی سلێمانی لە بوژانەوەی ئابوری وڵات و بازرگانیەوە و ڕۆڵی پێشانگا بۆ ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ هەمووان ڕون کردەوە . جێی باسە شاندەکە هاوڕێ لەگەڵ تیمی پێشانگا سەردانی مەیدانی هۆڵەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد تا لەنزیکەوە ئەو پێشکەوتنە بەرچاوە ببین کە لەڕوی فراوان بون و گەورەبەنەوە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەخۆیەوە بینیویەتی .
