Skip to content
Back to list

Newsroom ·

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

ڕۆژی دوشەممە 2021/2/8 بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز ( حسن رحیم ) هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان بەڕێز ( د.شەوقی عمر ) سەردانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

لەوسەردانەدا باس لە ڕۆڵ و گرنگی پێشانگاکان کرا ، بە تایبەت کردنەوەی پێشانگای بەرهەمەخۆماڵی و کارگە نیشتیمانیەکان ، بەڕێزیان بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان لە ڕێکخستنی وەها پێشانگایەک کرد کە هۆکاری بوژانەوەی ئابوری ناوخۆ و بە بازاڕکردن و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەکانە .

هەموو جۆرە ئامادەییەکیان بۆ ڕێکخستنی ئەم پێشانگایە لە ڕوی مەعنەوییەوە بۆ تیمی بەڕێوەبردنی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەربڕی .

هەروەها وەزیری بازرگانی و پیشەسازی خوازیاری بەشداریکردنی کۆمپانیا و کارگە ناوخۆیی و نیشتیمانیەکان بوو.

کە ئەم پێشانگایە بە بەهێزترین هۆکاری بازاڕسازی و نمایشکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دادەنرێت .

NewsroomSee more