Skip to content
Back to list

Newsroom ·

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

ڕۆژی دوشەممە 2021/2/1 بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الأصیل و پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز ( حسن ڕحیم ) هاوڕێ لەگەڵ وەفدێك کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( سەرۆک و بەشێك لە ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ) و کۆمەڵێک لە بازرگانانی خاوەن پیشە و کارگە و پیشەسازی بەرهەمهێنی نیشتیمانی سەردانی بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی ئاستەنگ و گرفتەکانی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی .

جێی باسە لە میانەی سەردانەکەدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الأصیل وەک خاوەن پشکی کۆمپانیای ئاڵا بەرهەمهێنی ئاوی سلێمانی لەهەمان کاتدا وەک بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەرنج و تێبینییەکانیان ئاڕاستەی بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم کرد و پێشنیاری چارەسەری کێشەی وەبەرهێنەران و خاوەن پیشەکانیان خستە ڕوو ، لە لایەن جەنابی وەزیرەوە پێشنیار و تێبینییەکانیان بە هەند وەرگیراو داوای کۆبونەوەی تایبەت ئاڕاستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای (اطلس الأصیل) کرا تا لە نزیکەوە تاو و توێی ئەو پێشنیارانە بکرێت و چۆنیەتی هاوکاریکردن لە پێناو بە بازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی شرۆڤە بکرێت .

NewsroomSee more