Skip to content
Back to list

Newsroom ·

کۆبونەوەی ئامادەکاریەکانی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەردەوامە

رۆژی سێشەممە بەرواری 6/10/2020 جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەرێز ( یاسین رەحیم ) هاورێ لەگەڵ یەکەی کارگێری سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی ( ئاسایش _ هاتوچۆ _ پۆلیس _ تەندروستی _ چاودێری بازرگانی _ چالاکیە مەدەنیەکان ) سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی یان کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنێتی ئامادەکاری بۆ بەرێوەچونی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب

لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا بەرێوەبەری گشتی و تیمی بەرێوەبردنی پێشانگا سەرجەم قۆناغەکانی ئامادەکاری و هەنگاوە دروستەکان بۆباش بەرێوەبەدنی دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە پاکێجێکی میدیایی بۆ ئامادەبووان رون کردەوە و باس لە سەرکەوتنی چالاکیەکانی سالی 2019 بۆ ئامادەبوان کرا و هەمو ئەو هەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان لە پێشانگا بۆ خۆپارێزی هاولاتیان و بەشداربووان بۆ لیژنەی تەندروستی نمایش کران

دواتر میوانان لە یەکەی کارگێری سەردانی هۆلی پێشانگا و بازاری پێشانگا لە هۆلی دووەمی پێشانگا کرا کە مایەی دڵخۆشی و دەستخۆشی میوانان بو

هیوای فراوان بونی بەردەوامی چالاکیەکانیان لە پێشانگا بۆ کۆمپانیای ( اطلس الاصيل ) وەک رێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی خواست تا پێشانگا ببێتە پردی پەیوەندی وڵاتان و کێشانەوەی سلێمانی لە نەخشەی بازرگانی جیهان

NewsroomSee more