Newsroom ·
ئامادەکارییەکان بۆ باش بەرێوەبردنی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەردەوامە
ئامادەکارییەکان بۆ باش بەرێوەبردنی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەردەوامە

ئامادەکارییەکان بۆ باش بەرێوەبردنی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەردەوامە
دوەمین کۆبونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی دوەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەسەرپەرشتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێز ( یاسین رحیم) و ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی و تیمی بەڕێوەبردنی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە هۆڵی کۆبونەوەی ژور بەرێوەچو
لە کۆبونەوەی تایبەت بە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب یەکەی کارگێری شاری سلێمانی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ( تەندروستی _ پۆلیس _ ئاسایش _ چالاکیەمەدەنیەکان) هەمو ئەو بەرێزانەی لە بەرێوەبردنی کارگێری شاردا رۆلیان هەیە ئامادەی کۆبونەوەکە بون کە بەخۆشحاڵیەوە بەڵێنی هەماهەنگی و هاوکاری تەواویان بە ئامادەبووان دا لە پێناو سەرخستنی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب
کە ساڵانە لە لایەن کۆمپانیای اطلس الاصيل ڕێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی رێکدەخرێت لە بۆ بەرزراگرتنی نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری سلێمانی
بۆ ئەمساڵ بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان و بە خۆپارێزیەوە لەگەڵ کتێب هاورێ دەبین
