Newsroom ·
تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کرد
تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کرد

تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کرد
ڕۆژی چوارشەممە 2020 /29/7 بەڕێز ( حسن رحیم ) بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی هاورێ
لەگەل بەرێزان ( د. شەوقی عمر ) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ( د. واصف حمدی ) بەڕێوەبەری پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی پێشانگا سەردانی بەڕێز ( د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ) پارێزگاری سلێمانیان کرد
لەوسەردانەدا تیشک خرایە سەر پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆکتێب و گرنگی کتێب لەم شارەدا
بەرێزیشیان وەک پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی هەمو هاوکاریەکیان دا بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەی تەندروستی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان تا بتوانن ئەمساڵیش دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لەسلێمانی بەرێوە بچێت کە مایەی بەرزراگرتنی پایتەختی ڕۆشنبیری سلێمانییە لە ئەگەری ئاسایی بونەوەی گەشتی فرۆکەخانەکان
جێی باسە کە کۆمپانیای اطلس الاصيل لە 2019/11/14 یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی بەبەشداری دەیان ناوەند و بڵاوکراوەی دەیان وڵات رێکخست کە ماوی 10 رۆژ لە پێشوازی دەیان هەزار خوێنەر و هاورێی کتێبدا بوو
بو بە سینبولی داهێنان و رۆشنبیری بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی و جێی شانازی بەشداربوان و دەزگا میریەکان و میوانان
هەربۆیە کۆمپانیا بڕیاری دا ساڵانە لە هەمان بەروار و ڕۆژدا کە هاویادی دامەزراندنی سلێمانیە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب رێک بخا..
