Newsroom ·
کێ ڕێکخەر و سپۆنسەری #پێشانگای_نێودەوڵەتی_کتێب ی پایتەختی ڕۆشنبیریە ؟
کێ ڕێکخەر و سپۆنسەری #پێشانگای_نێودەوڵەتی_کتێب ی پایتەختی ڕۆشنبیریە ؟

کێ ڕێکخەر و سپۆنسەری #پێشانگای_نێودەوڵەتی_کتێب ی پایتەختی ڕۆشنبیریە ؟
کۆمپانیای اطلس الاصيل ڕێکخەر و سپۆنسەری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لە سلێمانی. خاوەنی کۆمپانیا بەڕێز کاک حاجی حسن پیاوێکی ماندوونەناس و دڵسۆز کە ئێمەی کارمەند دەیبینین شەرم دەکەین باسی ماندوبونی خۆمان بکەین. ئەوەی ئەم پیاوە جیادەکاتەوە تەنها ئەرکی مادی نیە بۆ سەرخستنی پێشانگاکە و هەنگاوێکی گرنگی پایتەختی ڕۆشنبیری بەڵکو ئەو ماندووبونە شەوانە و ڕۆژانەیە کە ئەم پیاوە لەپێناو خەونەکانی و خزمەتی شارەکەی بێ وچان دەیبەخشێت.
هەموو ئەم گەورەییەش بەڵگەی بوونی شاژنێکە کە هەموو ئەو ماندووبونەی خۆی و منداڵەکانی بەسۆزی هاوسەری و میهرەبانی دایکایەتی دەڕەوێنێتەوە.
ئەمڕۆ خاتوو خەدیجه، خەدیجە ئاسا بۆ ئەو ماندووبونەی کاک حاجی حسن.. هاوڕێ و هاوسەری، بە چەپکە گوڵێک و دڵێکی میهرەبانەوە سوپرایزی کرد و لەسەر ستەیجی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی پێشکەشی هاوسەری ماندوونەناسی کرد .
پیرۆزباییان لێدەکەین .. دوعا دەکەین خوای گەورە سێبەر و سایەی میهرەبانی و سۆزی دایکایەتی ئەم خاتوونە لەسەر ئەم خانەوادەیە نەبڕێت.
بەشی ڕاگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی
