Newsroom ·
بەشداری تیمی کۆمپانیای ئەطلس الأصيل لە دیداری کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بەشداری تیمی کۆمپانیای ئەطلس الأصيل لە دیداری کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بەشداری تیمی کۆمپانیای ئەطلس الأصيل لە دیداری کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
( لەدیدارەکەدا لەنزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم و نوێنەری هەرێم لە ئەمریکا و سەرۆکی ژوری هاوبەشی بازرگانی هەرێم و ئەمریکا و وەزیری کشتوکاڵ ) ئەنجامدرا
دیدارەکە لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەهاوکاری زانکۆی کوردستان و بەئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێکخرابوو. دیداری کوردستان و ئەمریکا بەئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە فراکسیۆن و وەزیرەکان و پەرلەمانتارانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو شایانی باسە دیدارەکە لەسێ تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو کەبریتی بون لە وتار و باری سەرنجی سیاسەتمەدارانی هەرێم و عێراق لەبارەی دەرفەتەکانی پێشکەوتنی ئابووری هەرێم و عێراق و تەوەری دوەم پانێڵێک بو بۆ چەند ئەکادیمی و شارەزایەکی ئابوری تیایدا تیمی کۆمپانیای ئەطلس الأصيل بەشداری کارایان لەم تەوەرەدا کرد و چەند دیداری گرنگیان لەپەراوێزی پانێڵەکەدا ئەنجامدا لەوانە: دیداری بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ کردن لەبارەی رۆڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشخستنی سێکتەری ئابوریی و ئاسانکاری فەرمانگەی ناوبراو بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی نوێنەرایەتیەکانی دەرەوە. دیداری نێوان پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئەطلس الأصيل و بەیان سامي عبدالرحمن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەوڵی رەخساندنی دەرفەتی بەشداری کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی. دیداری بەڕێز دەیڤد تیڤرەی سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی کوردی ئەمریکی و لەدیدارەکەدا بەفەرمی ئەندام بوونی کۆمپانیای ئەطلس الأصيل رەزامەندی بۆ وەرگیرا. دیداری خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و گفتوگۆ لەبارەی رەخساندنی دەرفەتی بەشداری کۆمپانیای ئەطلس الأصيل رێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە پێشانگا ئابووری و بازرگانیەکانی دەرەوەی وڵات و هێنانی کۆمپانیا بیانییەکان و ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی. لە پانێڵی دوەمدا پەیوەندییەکانی پێشانگا تیشکی خستە سەر گرنگی پێگەی شاری سلێمانی لە سێکتەرە جیاوازەکانی ئابووری و بازرگانیدا و سەرنجی بەشدارانی ڕاکێشا بۆ هەوڵەکانی بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی و لەکۆتایشدا لەگەڵ رێکخەرانی دیدارەکەدا باس لە زەرورەتی ئەنجام دانی هەمان دیدار لەسلێمانی کرا و تیمی زانکۆی کوردستان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو چالاکییە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەطلس الأصيل.
