Newsroom ·
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەچێتە پارێزگای ھەڵەبجە
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەچێتە پارێزگای ھەڵەبجە

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەچێتە ھەڵەبجە ، ئەمڕۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە ٥ ⁄ ١٠ ⁄ ٢٠١٩ لە دیداری بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل بەڕێز ( حسن رحیم احمد ) هاوڕێ لەگەڵ ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ، لەگەڵ ژوری بازرگانی پارێزگای ھەڵەبجە و ژمارەیەک وەبەرھێنی کشتوکاڵی و جوتیار کۆبونەوە لەدیدارەکەدا ستافی پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەت ڕینمایی پێویستیان پێشکەشکرد بۆ چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی کارەکانیان و دروستکردنی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان لەبەرامبەردا وێڕای بەخێرھاتنی گەرمیان ، ژوری بازرگانی پارێزگای ھەڵەبجە و جوتیار و وەبەرھێنەکان سوپاسی پێشانگای نێودەوڵەتیانکرد سلێمانی و داوایانکرد پشتیوانیانبن بەتایبەت لە بواری ڕێنمایی و بەرنامەی کشتوکاڵی و بازاڕکردن و بەشداریکردنی لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەو بوارە بڕیارە لە ١٠ / ١٢ / ٢٠١٩ لە سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی تایبەت بەبەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک ئەنجام بدرێت
